گۆڕان :یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی پاره و دروستكردنی كارتی نیشتیمانی و هه‌ڕه‌شه‌ی حیزبیه‌وه فشارده‌خاته سه‌ر ده‌نگده‌ران
به‌رله‌واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ترسی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تری سلێمانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی ۱۲‌ی ئایار ده‌بێ، كه به قسه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تری سلێمانی یه‌كێتی ساخته‌كارییه‌كی بێشوماری ئه‌نجام دا، بۆیه به‌شێك له هۆكاره‌كانی هه‌وڵدانیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌ترسی ساخته‌كاری به‌رنامه بۆ دانراو یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌نیازه له هه‌لبژاردنه‌كان ئه‌نجامی بدات .
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕاگەیاند: ”تەسکەرە و کارتی نیشتمانییەکی زۆر بۆ خەڵک دروست کراوە، بۆ ئەوەی لەکاتی دانگدانی گشتیشدا دەنگیان پێ بدەن، ئێمە بۆ ئەوە بەڵگەمان لەبەر دەستە و ئەو فەرماندە و سەربازانەی تەسکەرە و کارتی نیشتمانی‌یان بۆ کراوە، خۆیان پەیوەندییان پێوە کردووین”.
ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند:” لە ڕێگای پارە خەرج کردن و ”ڕێگای نادرووست“ و بەکارھێنانی دامودەزگا حزبی و حکوومییەکان و سەرچاوەی داھاتی کوردستان، ”ھیچ نەماوە پەنای بۆ نەبەن بۆ تەزویرکردنی دەنگ، تاوەکوو جارێکی دیکە خۆیان بسەپێنن بەسەر خەڵکدا و بەردەوامی بە حووکمی خۆیان بدەن“.
خه‌لیل سه‌ركانی ده‌ڵێت:” کە گۆڕان و لایەنەکانی دیکە، سکاڵایان لەسەر پێشێلکارییەکانی بنکەکانی دەنگدان تۆمار کردووە”. ده‌شڵێت: ”بە ئاشکرا لە ناوچەکانی سلێمانی و زۆنی سەوز، پێشێلکاری دەکرێ”.