پارتی بۆ یه‌كێتی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به‌لای ئێوه‌ ته‌نها كورسی پارێزگاره‌ نه‌ك ئه‌و داگیركاریه‌ی حشد

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشنیارێكی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كرد له‌باره‌ی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، پاش كۆبوونه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ نیازی یه‌كێتی، پارتی به‌شداری لێژنه‌كه‌ ناكات و هۆكاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، لێژنه‌كه‌ی یه‌كێتی پێشنیاری كردووه‌ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك، ته‌نها مه‌به‌ستیان كورس و پۆسته‌كانی كه‌ركووكه‌، نه‌ك گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و ئارامی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت،پارتیش راكێشێته‌ به‌ر سێبه‌ری ئاڵای داگیركاری حشدی شه‌عبی بۆیه‌ هیچ گرینگ نیه‌ له‌ لێژنه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه‌ بێت”.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌شلێ” ته‌نها مه‌به‌ستیان له‌ لێژنه‌كه‌ پۆسته‌كانه‌ كه‌ له‌ژێر ئاڵای حشدی به‌رێوه‌ی ببه‌ن، ده‌یانه‌وێت پارتیش بۆ ناو ئه‌م دۆخه‌ راكێشن، به‌ڵام پارتی هه‌ر له‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ر به‌روونی ده‌لێـ” كه‌ كه‌ركووك داگیر كراوه‌ پێویسته‌ دۆخه‌كه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بۆیه‌ ئاماده‌ نیه‌ له‌ژێر ئاڵای حشدی شه‌عبی خه‌ریكی دابه‌شكاری پۆست بێت وه‌ك یه‌كێتی ده‌یه‌وێت، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئێمه‌ بایه‌خی نیه‌ ئه‌م لێژنه‌یه‌”.

Back to top button