پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتایی هات و كاتی ده‌نگدان درێژ نه‌كرایه‌وه‌

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ، وێڕای راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی ده‌نگدان، سه‌رپێچی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كرێت، كه‌ دوای كاتژمێر ٦پرۆسه‌ی ده‌نگدان تێیدا به‌رده‌وام بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پیداوه‌ ، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ فه‌رمی راناگه‌یه‌نرێت.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت  له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان، به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

هه‌ولێر % ۷۷

دهۆك % ۸۰

سلێمانی % ۸۰

هه‌ڵه‌بجه‌ % ۸۸

 

Back to top button