كوژرانی تاره فارس ده‌بێته گرنگی وێبسایته به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا
هه‌ر یه‌ك له وێبسایته به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا، وه‌كو (بزنس ئینسایده‌ر- ده‌یلی مه‌یل – زه سه‌ن – میترۆ – ئیندیپێندێنت – كهڤێنتهری تێلیگراف) و وێبسایته به‌لژیكی و هیندی و رووسییه‌كان و حوڕیه‌تی ده‌یلی نیوزی توركی، هه‌واڵی كوژرانی تاره فارس، كچه مۆدێلی عێراقی له به‌غدا، به‌گرنگی باس ده‌كه‌ن و بلاویدهكهنهوه .
تاره فارس، كچه مۆدێلی عێراقی پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و به‌مدواییانه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، له ناوچه‌ی “كامپی ساره” له به‌غدا كوژراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ،چه‌ند چه‌كدارێك په‌لاماری تاره فارس ئه‌ده‌ن و هه‌وڵی رفاندنیان داوه و كاتێك زانیویانه ناتوانن بیڕفێنن به‌فیشه‌ك برینداری ده‌كه‌ن و ده‌یكوژن .
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگی رابردوو، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كوشتنی له‌و جۆره هه‌بووه و پێشتر دكتۆر ره‌فیف یاسری، خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری باربی و پزیشكی نه‌شتگه‌ری جوانكاریی بووه، كوژراوه.
دواتر دكتۆر شه‌زا سامه‌رائی، كه خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری بووه، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ كوژرا، ئه‌و سێ رووداوه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ له به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویانداوه.
تاره فارس، ساڵی ۱۹۹٦ـه، له باوكێكی عێراقی و دایكێكی لوبنانی له‌دایكبووه، پێشتر هاوسه‌رگیری كردووه و كوڕێكیشی هه‌یه، دواتر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.