خواكوڕك ئاماری كۆتای ده‌نگدانی تایبه‌ت به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی بڵاوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه چوو, كاتژمێر شه‌ش بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران، تا ئێستە دەركەوتووە ڕێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران بۆ دەنگدانی تایبەت ٩١٪ی تێپەڕاندووە، بەڵام كۆمسیۆن رایگەیاند كە ئەنجامەكانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ ئەنجامەكانی دەنگدانی گشتیدا بەیەكەوە بڵاودەكرێنەوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ڕێژەی بەشداریكردنی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر ٩٢.٧٨٪ بووە، هەروەها لە سلێمانی ٨٩% بووە، لە شاری دهۆكیش ٩٣.٦٪ بووە، هەروەها لە پارێزگای هەڵەبجە رێژەی دەنگدان ٩٠٪ بووە .
ڕێژەی بەشداریكردن لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانیشدا بەم شێوەیە بووە، لە شێخان ٩٦،٣٢٪، لە زاخۆ ٩٥٪، لە گەرمیان ٨٧٪، لە سێمێل ٩٥٪، لە ئاكرێ ٩١،٣٪، لە ئامێدی ٩٥٪، لە سۆران ٩٠٪ و لە بەردەڕەشیش ٩٥٪ بووە.