به ڤیدیۆ: دوو چه‌كدار له سه‌ید سادق هێڕش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس و ئاسایشی شاره‌كه چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گرن.
دوای ئه‌وه‌ی دووێنێ به هۆی كیشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو هاوڵاتی له سید سادق كوژران, ئه‌مڕۆ به هۆی بێ هه‌ڵوێستی ئاسایش و پۆلیسی ناوچه‌كه ئەمڕۆ هەینی دوو هاووڵاتی چەكدار لە شارۆچكەی سەیدسادق هێرشیان كردە سەر پۆلیس و ئاسایشی یەكێتی لە شارۆچكەكە و بۆ ماوەیەك دەستیان بەسەردا گرت، دواتر لە سلێمانییەوە هێزی ئەمنی بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە هێنرا.
ئەم دوو چەكدارە پێشتر دوو كەسیان لێ كوژرابوو له ناو شارۆچكەی سەیدسادق، بەم هۆیەوە وەكو تۆڵەسەندنەوە هەڵیانكوتاوەته سەر بنكەی پۆلیسی سەید سادق و بارەگای ئاسایشی یەكێتی لە شارۆچكەكە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگەدار، دوو چەكدارەكە توانیویانە بۆ ماوەیەك هێزە ئەمنیەكان لە بنكەكانیان دووربخەنەوە و دەستیان بەسەردا بگرن، تا دواتر له سلێمانیەوه هێز بۆ سەیدسادق هێندراوه، تا دۆخەكە هێور بكەنەوە.
جێی باسە دوێنێش لە سەیدسادق شەڕی نێوان دوو دراوسێ لەسەر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل، دەمەقاڵێ و شەڕی لێكەوتبووەوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.