50 ملیۆن ئەکاونتی فەیسبووک هاککرا

 

دوای ئه‌وه‌ی هێڕشێكی ئه‌لیكرۆنی كرایه‌ سه‌ر سیسته‌مێكی فیسبوك و له‌ ئه‌نجامدا په‌نجا ملیۆن ئه‌كاوه‌ن هاككرا, له‌و باره‌یه‌وه‌, کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، هاککەرەکان توانیویانە بچنە ناو سیستەمی زانیارییەکانی فەیسبووەکەوە.

هه‌روه‌ها کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاندووه‌، هاککەرەکان توانیویانە بچنە ناو سیستەمی زانیارییەکانی فەیسبووەکەوە

هێرشێکی ئەلکترۆنیی دەکرێتە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و زیاد لە 50 ملیۆن ئەکاونت دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەم هێرشە.

کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، هاککەرەکان توانیویانە بچنە ناو سیستەمی زانیارییەکانی فەیسبووەکەوە.

بە گوتەی فەیسبووک هاککەرەکان لە رێگەی کۆدی تایبەت بە بەشی ‘ڤیو ئاس View As ‘ـی فەیسبووکەوە توانیویانە بچنە ناو بەشەکانی دیکەوە.

فەیسبووک دانی بەوەدا ناوە کە لە بەر لاوازیی ئەم سیستەمە و ئەوەش کە بەکاربەران بە بێ دووبارە نووسینەوەی پاسۆورد دەتوانن بچنەوە ناو ئەکاونەتەکانیان بووەتە هۆی ئەوەی هێرشبەرەکان بتوانن بچنە ناو سیستەمەکەی فەیسبووکەوە.

جگە لەم 50 ملیۆن بەکاربەرە، فەیسبووک 40 ملیۆن ئەکاونتی دیکەشی وەک ئەوەی کە دەشێت هێرشیان کرابێتە سەر ناو بردووە؛ بەم پێیە 90 ملیۆن ئەکاونتی فەیسبووک پێویستە دووبارە بۆ چوونەناو ئەکاونتەکانیان پاسوۆرد بنووسنەوە و بۆ ئەمەش نۆتیفیکەیشنی تایبەتیان بە دەستدەگات.

Back to top button