كۆمسیۆن هه‌ركه‌سێك ناوی له ده‌نگدانی تایبه‌ت نه‌بووه, ده‌توانی له ده‌نگدانی گشتی ده‌نگبدات
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كورستان ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مان بڕێوه‌چوو, به‌ڵام له نێو ده‌نگه تایبه‌ته‌كان ناوی به‌شێك له پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ئه‌منیه‌كانی دیكه له نێو تۆماری ده‌نگدان نه‌بوو, بڕیارده‌ری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر ده‌نگده‌رێكی ده‌نگدانی تایبه‌ت رۆژی هه‌ینی ناوی له تۆماری ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا نه‌بووبێت، ده‌توانێت رۆژی ده‌نگدانی گشتی ده‌نگ بدات.
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیارده‌ری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگه‌یاند: لیستی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌وه دراوه‌ته كۆمیسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگ بده‌ن، ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ی ناوی له تۆماری ده‌نگده‌رانی تایبه‌تیشدا نه‌هاتووه‌ته‌وه، ده‌توانێت رۆژی ده‌نگدانی گشتی ده‌نگ بدات، به‌ڵام ده‌بێت ناوی له تۆماری ده‌نگده‌رانی گشتیدا هه‌بێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، 170 هه‌زار و 469 كه‌س له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا مافی ده‌نگدانی تایبه‌تیان هه‌بووه كه دابهشكرابون به‌سه‌ر 99 بنكه‌ی ده‌نگداندا، زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانی تایبه‌تیان هه‌یه له پارێزگای هه‌ولێردان و ژماره‌یان 72 هه‌زار و 653 كه‌سن، له‌دوای ئه‌ویش پارێزگای سلێمانی دێت كه ژماره‌ی ده‌نگده‌ران تێیدا 62 هه‌زار و 220 كه‌سن، پارێزگای دهۆكیش 33 هه‌زار و 421 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، كه‌مترین رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تیش كه‌وتۆته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كه 2 هه‌زار و 175 كه‌سن.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت و كه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش 2 ملیۆن و 914 هه‌زار و 992 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر هه‌زار و 260 بنكه‌دا.