به‌هۆی ڕه‌وشی پارێزگاكه ئه‌مریكا كونسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌سره داده‌خات
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان له پارێزگای به‌سره خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوون كه تێدا هێڕشكرایه سه‌ر كونسلخانه‌ی ئێران و سوتێنرا پاشان هێڕشكرایه سه‌ر كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا به‌ڵام رێگری له په‌لاماردانگیرا, دوای ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه به پێی هه‌والێكی میدیا جیهانیه‌كان, ئه‌مریكا كونسولخانه‌كه‌ی له به‌سه‌ره داده‌خات.
ئاژانسی رۆیته‌رز له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراون، گواستییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی باڵی به‌سه‌ر پارێزگای به‌سره‌دا كێشاوه، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داخستنی كونسۆڵخانه‌كه‌ی له‌و شاره داوه.
له چه‌ند مانگی رابردوودا، تووڕه‌یی خه‌ڵكی به‌سره له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری، گه‌نده‌ڵی ئیداری، پیسبوونی ژینگه و ژه‌هراویبوونی ئاوی خواردنه‌وه، بووه هۆی هه‌ژاندنی شه‌قام و سازكردنی خۆپیشاندانی فراوان له سنووری ئه‌و پارێزگایه، له زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشدا توندوتیژی بوو به دیارده و به‌ده‌یان كه‌س كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای سوتاندنی ده‌یان باره‌گای حزبی حكوومی و چه‌كداری له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.