پارتی زۆرترین ده‌نگی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستهیناوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕیچوه‌چوو, بەگوێرەی ئەو زانیارییه‌كانی ده‌ست (خواكوڕك) كەوتوون، لە ئەنجامی نافەرمی كۆی گشتیی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستاندا پارتی بەجیاوازییەكی گەورە پلەی یەكەم و یەكێتی دووەم و گۆڕانیش سێیەمی هێناوە.
لە دەنگدانی تایبەتدا كە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەچوو، لە كۆی دەنگی 162 هەزار و 345دا، لیستی پارتی 80هەزار و 764 دەنگی بەدەست هێناوە. هەروەها یەکێتی 56 هەزار و 887 دەنگی بەدەست هێناوە.
لیستی بزوتنەوەی گۆڕانیش 10 هەزار و 543 دەنگی هێناوە، لایەنەكانی تریش بەیەكەوە 16 هەزار دەنگیان هێناوە.
ئەمڕۆ هەینی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، دەنگدانی گشتییش رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.