پۆلیسی سلێمانی كهسێكی مهترسیداری دهستگیركرد.
بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: تۆمەتبارێك كە چەند ساڵێكە بڕیاری دەستگیركردنی هەیە و سەرۆكی باندێكە دەستگیر كرا.”
لهو بارهوه، (نهقیب سەركەوت ئەحمەد) بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داواكراوێك كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین تاوان و ماوەی چەند ساڵێكە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە لە قەزای سەیدسادق لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە و لە ئێستادا رەوانەی دادگا كراوە بۆ سەپاندنی سزای یاسایی بەسەریدا.