شاخه‌وان عه‌بدوڵا : پۆستی سەرۆك كۆماری پێویستی بە كەسێكە كە بە كردەیی نوێنەرایەتی كورد بكات

له‌باره‌ی به‌ربژێری لایه‌نه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ به‌غدا گووتی :” لایەنە سیاسییەكانی عێراق پێیان باشە كورد بەیەك كاندید بچێتە ھۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی نێو ماڵی كورد بە یەكگرتووی بمێنێتەوە”.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی له‌ به‌غدا گوتی: “پۆستی سەرۆك كۆماری پێویستی بە كەسێكە كە بە كردەیی نوێنەرایەتی كورد بكات و لایەنەكانی عێراقیش بەروونی پێیان راگەیاندووین كە پێویستە سەرۆككۆماری داھاتوو كەسێكی كارا بێت و رۆڵی سەرەكی خۆی ببینێت”.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان تائێستا نزیكه‌ی ۲٦ كه‌س خۆیان كاندیدكردووه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق و كێبركێی یه‌كتر ده‌كه‌ن .

رۆژی ١٩ی٩ی٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی قه‌واره‌یه‌ك بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، دواجارقه‌واره‌كه‌ی خۆی بەجێ ھێشت و له‌پێناو كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمارگەڕایەوە ناو یەکێتی و لە ھەمان رۆژ بوە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.

پارتی دیموكراتی كوردستانیش لای خۆیه‌وه‌ دكتۆر فواد حوسێن كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق . د.فواد حوسێن په‌یوه‌ندییه‌كی باش و فراوانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ، نزیكه‌ ۱۷ ساڵه‌ یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی كردووه‌و له‌ سه‌ردانه‌كانیدا ،دفواد حوسێن ۱۳ ساله‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌ و به‌فه‌رمی ئه‌ندامی هیچ حیزبێك نییه‌ ،پێشتر یه‌كێتی بووه‌و له‌ شه‌ری ناوخۆدا وازی له‌ یه‌كێتی هێناوه‌و سه‌ره‌تایی ساڵی ۲۰۰۰ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و كوردستان و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان .

Back to top button