به نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ ۳۰ڕۆژ درێژكرایه‌وه
له یاسای ژمارە ۲۱‌ی ساڵی ۲۰۱۱ لەبرگەی ۳ لە مادەی ۱۰ دا ھاتووە، ئەنجوومەن دوای چوار ساڵەکەی تەمەنی دەتوانێت تا ۹۰ رۆژی دیکە لەکارەکانی بەردەوام بێت، ماوەکە کۆتایی پێھات،به‌ڵام ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان جارێکی دیكە بە نوسراوی ژمارە ٤٤۱٤ تەمەنی ئەنجوومەنەکانی بۆ ۳۰ رۆژی دیکە درێژ کردەوە تا ئەو کاتەی پەرلەمانی نوێی کوردستان پێکدەھێنرێت و بڕیار لەبارەی چارەنووسیانەوە دەدات.
ڕەسوڵ عەبدوڵڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: “لە خولی داھاتوودا دەبێ پەرلەمانی كوردستان چارەسەری ئەو كێشەیە بكات، یان دەبێ وادەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان درێژ بكاتەوە یانیش دەبێ بڕیاری ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بدات، بارودۆخەكە لەباربێت یان نا، دەبێ یاسا جێبەجێ بكرێت”.
لای خۆیه‌وه میدیا شێخ ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی خزمەت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گووتی: “درێژكردنەوەی ماوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان كاریگەری ھەیە لەسەر كارەكانی ئەنجوومەن، چونكە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەن بێتاقەت بوونە لە كاركردن، نازانن تا كەی لەكاركردن بەردەوام دەبن، تا پلان و بەرنامەیان بۆ كاركردن ھەبێت”.
هه‌روه‌ها کاسترۆ مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: “ئێمە كاری خۆمان دەكەین، چونكە دەبێ بە بڕیار كۆتایی بە ئەنجوومەن و كارەكانی بھێندرێ، بۆیە وەك ئەنجوومەن بەردەوام دەبین لەكارەكانمان”.
دواجار ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م ۳۰ ڕۆژه دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌وتن و چاره‌نووسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌كلایی نه‌كرایه‌وه ،ئه‌وكات بۆشایی یاسایی دروست ده‌بێت و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن شه‌رعییه‌تیان نامێنێت و مافی به‌دواداچوون و چاودێركردنیشیان نامینێت .