فرۆكه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی عێراقی كه‌وته خواره‌وه

به پێی زانیارییه‌كان فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له نێوان كفری و خورماتوو نزیك پێگه‌كانی داعش له چیای غه‌ره كه‌وتووه‌ته خواره‌وه .
که‌مال ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو، راگەیاند:”فڕۆکەکە شەش سەرنشینی تێدا بووە جلی شینیان لەبەردابووە و سەلامەتن، ئێستاش ھێزەکانی پۆلیسی سلیمان بەگ و ھێزی سوپای عیراق، گەمارۆی ناوچەکەیان داوە ، تا ئێستا نازانرێت فڕۆکەی چ وڵاتێکە، بەھۆی ئەوەی ھێزە عێراقیيەکان گەمارۆی ناوچەکەیان داوە.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو پۆلیسی سلێمان به‌گ ده‌ڵێت :” فڕۆکەکە تایبه‌ته به مەشقکردن و بەمەبەستی راهێنانی فڕۆکەوانی تازە، لە کەرکووکەوە هه‌ڵفڕیوه ، سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە سەرقاڵی مەشقی فڕۆکەوانی بوونە”.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی به‌فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی فرۆكه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆو ڕایگه‌یاند:” فڕۆكه‌كه له جۆری (سزنا كه‌ره‌ڤان) بووه و تایبه‌ته به مه‌شقكردن، به هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه ناچار بووه له ناوچه‌كه به بێ هیچ زیانێكی گیانی، بنیشێته‌وه”.