بزوتنهوهی گۆڕان: یهكێتی له گهرمیانهوه بۆ چهمچهماڵ و له كهلارهوه بۆ سلێمانی خهڵكیان گواستووهتهوه بۆ دهنگدان
بزوتنهوهی گۆران و لایهنهكانی تری سلێمانی ترسیان له ساختهكارییهكانی یهكێتی له ههڵبژاردنهكانی كوردستانه كه جارێكی تر بۆ داپۆشینی شكست و داڕمانی خۆیان پهنای بۆ بهرنهوه ،هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق زۆرترین تانەی لێدرا ،سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتیی بووله شاری سلێمانی.
نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لهبارهی ساختهكاری له پرۆسهی ههڵبژاردنهكاندا گووتی : ”لە سنووری پارێزگای سلێمانی یەکێتی چەندین پێشێلکاریی جۆراوجۆری کردووە کە بەداخەوە دوورە لە ھەموو بنەمایەکی دیموکراسی و ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد”.
ئەندامهكهی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان گوتیشی : “یەکێتی جگە لەوەی دەستکاریی ناوەکانی کردووە، بە شێوەیەکی نادیموکراسی و دوور لە رێکارە یاساییەکانی کۆمسیۆن، کۆمەڵێک خەڵکی لە سنووری گەرمیان نەقڵ کردووە بۆ سنووری چەمچەماڵ، ھەروەھا کۆمەڵێک خەڵکی دیکەی لە چەمچەماڵ و کەلارەوە هێناوە بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان بکەن، دواتر لە ژووری دەنگدان پێشێلکاری ڕوویداوە و لە دەرەوەی بنکەکانی دەنگدان ئامر لیوا و ئامر فەوج دەستێوەردانی ھەڵبژاردنەکەیان کردووە و فشاریان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ درووست کردووە بۆ ئەوەی دەنگ بە یەکێتی بدەن”.
نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دهشڵێت:” یەکێتی ھەمیشە پێشێلکاری لە سلێمانیدا کردووە و لە دەنگدانی تایبەتدا ”فرتوفێڵی کردووە“، چونکە ”ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگەی قارەمان و ھێزی چەکدار تەلەفۆنیان بۆ ئێمە کردووە و پێیان گووتوین، فشارمان بۆ درووست کراوە و سوێند دراوین بۆ ئەوەی دەنگ بە یەکێـی بدەین، بێگومان ئەوەش مانای ئەوەیە یەکێتی لە پڕۆسەی دەنگدانێکی دیموکراسی دەترسێت”.
دوێنی ههینیی ۲۸ی۹ی۲۰۱۸ پرۆسهی دهنگدانی تایبهت بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان له شارو شارۆچكهكانی كوردستان دهستی پێكرد ، بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی نافەرمی كۆی گشتیی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستاندا پارتی بەجیاوازییەكی گەورە پلەی یەكەمی بەدەستھێناوە، بە شێوەیەك لە كۆی دەنگی ۱۵٦ هەزار و ۳۳۹دا، لیستی پارتی ۷۹ هەزار و ۷٦٤ دەنگی بەدەست هێناوەو یەکێتی نزیكەی ۵۰ هەزاروبزوتنەوەی گۆڕانیش ۱۰ هەزارولایەنەكانی دیكەش بەیەكەوە ۱۶ هەزار دەنگیان هێناوە.