یه‌كێتی شكستی سه‌رۆككۆمار به خیانه‌تێكی تر پڕده‌كاته‌وه
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێهیوا ده‌بێت له پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ، هه‌رچه‌نده شاندی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی به‌غدای كردبوو ،به‌ڵام نه‌یانتوانی لایه‌نه عێراقییه‌كان ڕازی بكه‌ن كه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی بێت ،پێشتریش پارتی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ڕه‌ت كرده‌وه ، له‌نیوان كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتیدا د.فواد حوسێن په‌یوه‌ندییه‌كی باش و فراوانی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ، نزیكه ۱۷ ساڵه یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی كردووه‌و له سه‌ردانه‌كانیدا ،دفواد حوسێن ۱۳ ساله سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه و به‌فه‌رمی ئه‌ندامی هیچ حیزبێك نییه.
عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: “یەکێتی تامەزرۆی ئەوەیە پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت، بەڵام ئەو کەسانەی ناو یەکێتی ئێستا لە بەغدا گفتوگۆ لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە دەکەن، خۆیان لەناو یەکێتی پێگەیان چییە؟ ئایا سکرتێری گشتی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتین؟“.
ئەندامی ئەنجومەنی سەکردایەتی پارتی گووتی:” ئەو کەسانەی وەک شاندی یەکێتی چوونەتە بەغدا کە لە نێویاندا لاهوور جەنگی، یەکێک لە سەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر هەبووە، دەیانەوێ بەهەر جۆرێک بێت، پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت. گوتیشی: ”وەک چۆن لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا خیانەتێکی گەورەیان ئەنجام دا، ئەمجارەش ئامادەن لەپێناو ئەو پۆستەدا، نەوەکوو خیانەتێکی دیکە، بەڵکو ئامادەن کوردستانیش بفرۆشن، چونکە ئەوان بە خیانەت فێربوون و تازە بۆیان تەرک ناکرێت“.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سەرکردایەتی پارتی له‌باره‌ی پۆستی سهرۆككۆمارهوه ده‌شڵێ:” ئەگەر سەرۆک کۆمارێکی کوردپەروەر لە بەغدا هەبووایە، لە کاتی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەردا دەستی لەکار دەکێشایەوە، بەڵام ”چونکە کوردپەروەر نەبوو، زیاتر تەماحی پارەکەی بووە و ھیچ ھەڵوێستێکی بۆ ئەو کارەساتەی میڵەتی کورد نەبوو“.
ئێستا یه‌كێتی ترسێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و ڕوون بووه‌ته‌وه كه كاندیده‌كه‌ی پارتی د.فود حوسێن چانسی زیاتره‌و به‌هێزتره‌و سه‌رده‌كه‌وێت ، به‌هێزی د.فواد حوسێن له‌وه‌دایه كه كه‌سێكی حیزبی نییه‌و و زۆرجاریش به هۆی كێشه‌كانی هه‌ولیرو به‌غدا نێوه‌ندگیری كردووه‌و لایه‌نه عیراقییه‌كان له ڕێگه‌ی د.فواد حوسێنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان نوی كردووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ،چونكه به‌رده‌وام له‌سه‌رخه‌ت بووه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون ،یه‌كێتی جگه له ترسی شكستی خۆی و سه‌ركه‌وتنی پارتی داوا له پارتیش ده‌كات كه كاندیده‌كه‌ی خۆی بكشێنیته‌وه ،به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان داواكه‌ی یه‌كێتی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و ئاماده نییه قبولی بكات