ئاوات قاره‌مانی : گۆڕان خاوه‌نی بیرۆكه‌ نه‌بووه‌و به‌ڵكو له‌ بۆشایی خه‌ڵكی ناڕازی دروست بووه‌

جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ توڕه‌ بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رلە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .

ئاوات قارەمانی، یه‌كێكه‌ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گۆران و ده‌ستی له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌و ڕایگەیاند: “ھەریەکە لە قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحموود دەڵێن وازمان لە گۆڕان ھێناوە، کەچی لەم ڕۆژانەدا ھەندێک شتم بینی کە داوا لە خەڵک دەکەن دەنگ بە گۆڕان بدەن، بەش بە حاڵی خۆم ڕەخنەم لێیان ھەبوو، چونکە مەعقوول نییە من وازم لە گۆڕان ھێنابێت و داوایەکی وا لە خەڵک بکەن، ئەگەر بڕوام بە گۆڕانیش نەبێت قەت ئیشی بۆ ناکەم”.

ئاوات قارەمانی له‌باره‌ی زویربوونی سه‌ركرده‌كانی گۆران و ململانێی ناو باڵه‌كانی گۆران ،ده‌ڵێت: “کاریگەریی خراپی ھەیە، چونکە ئەوانەی وازیان لە گۆڕان ھێناوە، یان لێی دوور کەوتوونەتەوە، یان لێی تۆراون ھەر یەکێک لەوانە بەشی خۆی خەڵکی ھەیە، پێم وایە دۆخی گۆڕان ئێستا زۆر باش نییە، بۆیە دڵنیام لەوەی کە ئەوە ھەمووی بە زیانی گۆران دەشکێتەوە”.

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی گۆران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و مانه‌وه‌ی وه‌كو هێزی دووه‌م له‌ كوردستان ئاوات قاره‌مانی گووتی: ”گۆڕان وەک حزبێکی دەنگدەر خاوەنی بیرۆکەی خۆی نەبووە، چونکە لەو بۆشایەدا دروست بووە کە خەڵک لە یەکێتی و پارتی ناڕازی بوون، گوایە گۆڕان گۆڕانکاری لە حوکمڕانیی کوردستان و ناشەفافیەت دەکات، بەڵام لە کاتی بوونی نەوشیروان مستەفاش نەتوانرا ئەوە بکرێت”.

سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارییه‌تی موڵك و ماڵی گۆران بۆ سه‌ر كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئاوات قاره‌مانی گوتیشی : ”تا ئێستا ئێمە دەمانگوت یەکێتی و پارتی وایان کرد، بەڵام ئەوەی نەوشیروان مستەفا بە فەرمی و بە یاسایی تاپۆی کرد، ئەوانی دیکە وایان نەکرد، ئێستا ھەموو دەسەڵاتی گۆڕان پەیوەندیی بە کوڕەکانی کاک نەوشێروانەوە ھەیە و ھەموو سەروەت و سامانی گۆڕان کە گردەکە و “کەی ئێن ئێن”ە، ھەموو بە شەخسی بووە بە ھی کوڕەکانی ئەو”.

Back to top button