ئاڵا تاڵەبانی كورد حەقی خۆی نەبوو مووچە و بووجە وەربگرێت
خواكوڕك
لەدیمانەیەك دا لەگەڵ ماڵپەری غەدرپرێس، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند كورد حەقی خۆی نەبوو سەدا 17 لە بووجەی عێراق وەربگرێت، دەلێت چونكە كورد لە عێراقدا رێژەی لە (12% بۆ 14%)یە بۆیە سەدا 17ی حەقی هەرێمی كوردستان نەبوو.
هەروەها ئاڵا تاڵەبانی دەلێت مالیكی وەك پیاوێكی گەورە و گرنگ وه‌سف كرد و گوتی، مالیكی بە هەموو مانایەك پیاوی دەوڵەتە، سه‌باره‌ت به موقته‌دا سه‌دریش ده‌ڵێت زۆر خێرایه له‌بریاردان و لاوازه له دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر كه ده‌یه‌وێ پیاوێكی به‌هێزی گه‌ل بێت ده‌بێت ڕاوێژ به كۆمه‌ڵێك ڕاوێژكاری لێهاتوو بكات .
ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی لەگەڵ پێگەی “غەدپرێس” دەڵێ، نووری مالیكی بە هەموو مانایەك پیاوی راستەقینەی دەوڵەتە و جێی پەنجەی لە كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەهیچ شێوەیەك نكۆڵی لێ ناكرێت، هاوكات دەڵێ، مالیكی روئیای هەبوو بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت،
ئاڵا تاڵەبانی دەشلێت سەرباری ئەوەی كە حكومەتی عێراق بەهەموو شێوەیەك لەكورد چۆتە پێش بەڵام ئەوە كوردە نایەوێت لەگەڵ بەغدا بسازێت و كێشەكە لە بەغدا نیە كورد خۆی نایەوێت كێشەكانی چارسەر بكات، كێشە بۆ بەغدا دروست دەكات.
هەر لە درێژەی پیا هەڵگوتنەكەی ئاڵا تاڵەبانی، بۆ مالیكی دەلێت ئەو كۆسپانەی ئەجێندای دەرەكی دروستیان كرد بۆ مالیكی و بەڵام مالیكی بەرامبەری وەستایەوە، ئەو تا ئێستەش پیاوێكە بەبێ هیچ پۆستێك خزمەت دەكات.
لەدرێژەی قسەكانی دا ئاڵا تاڵەبانی دەلێت،هەروەها ئاڵا تاڵەبانی هێرش دەكاتە سەر بارزانی و دەلێت بارزانی چوار جار دەچێتە ئەمریكا و ئەروپا بەڵام جارێك سەردانی بەغدا ناكات و كە دێت بۆ بەغداش پرس بەمن ناكات.
ئاڵا تاڵەبانی درێژە بەقسەكانی دەدات و ئەمجارە هێرش دەكاتە سەر ئەردۆگات و دەلێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردگان سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی خه‌ون به سوڵتان بوون و گه‌ڕانه‌وه سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی ده‌بینێت ، تاڵەبانی دەلێت كه‌سایه‌تێكی ته‌له‌فزیۆنی دروشماوییه و دانیشتوان توركیاش زۆر له سیاسه‌ت و كردوه‌كانی ناڕازین ..