یه‌كێتی بری ۵۰۰۰ دۆلار ئه‌داته‌ ئامر لێواكانی به‌مه‌رجێك ده‌نگ بده‌نه‌ قوباد تاڵه‌بانی

شێركۆ حه‌مه‌ ئه‌مین په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ نوسینێكدا له‌ ژێر ناونیشانی ( یەکێتی لە ناوخۆشیدا ناعادلە ) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ،لە کۆیە یه‌كێتی سەلماندیان دروشمی ئارامی چ درۆیەکی شاخدارە ، بەوە فەرماندە بەزیوەکانی بەردەم حەسەن پلایس ،چۆن پەلاماری مونەسیق و نوێنەری قەوارەکان و رۆژنامەوانیان داوە “.

له‌ به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت :” بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەتی هەر ئامر لیوایەکی یه‌كێتی بڕێک پارەی وەرگرتووە ، دەنگ بە قوباد تاڵەبانی کاندیدی ژمارە ۱ بدەن ، ئەم هێزانە ، سەرباری ئەوەی ، لەناو خۆشیاندا ناعادلن، بەڵام مەرگیان ،لە سندوقەکانی دەنگ دان دایە”.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” دوای به‌ دواداچوونێكی وورد چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌واڵه‌كه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه‌ له‌باره‌ی پێدانی پاره‌ به‌ ئامر لیواكانی یه‌كێتی به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان به‌ قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی و بری ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ یه‌كێتی بۆ ده‌نگدان داویه‌تی به‌ ئامر لیواكان  ۵۰۰۰ $  دۆلار بووه‌ .

ته‌زویرو ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن بووه‌ به‌ به‌شێكی ئۆرگانی له‌ عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی‌ و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له‌ شكستێكی چاوه‌ڕوان كراوو شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه‌ به‌ هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو .

 

Back to top button