ترس له پلان و كارنامه‌ی نێچیرڤان بارزانی
جموجۆڵی نێچیرڤان بارزانی ترسی لای حیزبه‌كانی زۆنی سهوزنیلی دروست كردووه ،ترسێكی قول و گه‌وره له ناخی هه‌م سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزبانه‌و هه‌میش له ناخی خودی حیزبهكانیاندا به‌دی ده‌كرێت ،هه‌ربۆیه رۆژانه له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه تهشهیرو تۆمه‌ت و بوختانی سیاسی بۆ كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌تمه‌دار ده‌هۆننه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌ركرده‌ی لاو گه‌نجێكی خه‌مخۆر جێگه‌ی خۆی له ناو دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكی كوردستان دا كردووه‌ته‌وه ، ده‌وڵه‌تمه‌دار به فكره‌كانی له پێناو ئاوه‌دانی و هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و خزمه‌تگوزاری ئاو‌و كاره‌با و ڕێگاوبان و هێنانی ده‌ستی كاری ده‌ره‌كی و بانكی جیهانی له له ژێر تاقیكردنه‌وه و زه‌ڕه‌بینی چاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه كابینه‌كه‌ی سه‌رخست .
خه‌ونی نێچیرڤان بارزانی سرینه‌وه‌ی جوگرافیای ناوچه‌گه‌رێتی بووه ،خه‌ونی سڕینه‌وه‌ی دوورییه‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردهواری بووه ، نێوماڵێك كه به هۆی هه‌ندێك هه‌رزه‌ی كالفامهوه لێكترازاوهو داری به‌سه‌ر به‌ردییه‌وه نه‌ماوه ،به‌ڵام ده‌وله‌تمه‌دار ده‌یه‌وێت دوورییه‌كان بسرێته‌وه‌و زۆنی سه‌وزو زه‌رد بداته ده‌م یه‌ك ،هه‌ربۆیه ئه‌م خه‌ونه مه‌نزڵ به مه‌نزڵ قۆناغ به قۆناغ كابینه به كابینه سیمای ناوچه‌گه‌رێتی و قۆرغكاری به دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌هێشتووه ، هه‌نگاو به هه‌نگاو وه‌زیری لایه‌نه‌كانی تر زیاتر له پارتی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و كابینه‌كه‌یان به هی خۆیان زانیوه ، كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك مۆرك و سیمای حیزبی بگره سیمای خه‌ڵكی كوردستانی پێوه دیاره‌و ره‌نگ و ڕووی جیا‌و له حیزبی گرتووه‌ته خۆی .
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ونه گه‌وره‌یه‌دا كابینه‌كان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدا بوون ، خه‌ونی نێچیرڤان بارزانی بۆ حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار خه‌ونێكی ئه‌رخه‌وانی و دوور له ترس و دڵه‌ڕاوكێ نه‌بووه ، به‌ڵكو خه‌ونی ده‌وڵه‌تمه‌دار خه‌ونێك بووه هاوشان به ترس و به دڵه‌ڕاوكێ وله‌به‌رامبه‌ر خه‌ونی سڕینه‌وه‌ی سنوره ده‌ستكرده‌كان ، خه‌ونێكی تر ئاماده‌گی هه‌بووه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی سنوره ده‌ستكرده‌كانی حیزب و ناوچه‌گه‌رێتی ،له‌به‌رامبه‌ر خه‌ونی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی نێچیرڤان بارزانی كه ویستویه‌تی دووریه‌كان بداته ده‌م یه‌ك و هه‌موومان له ماڵیكی نیشتیمانیدا بین ، خه‌ونێكی تری نه‌گریس ویستوویه‌تی دورییهكان دورتر و ماڵی نیشتیمانیش كه‌رت و په‌رت بكات و له جێگه‌یدا ماڵی بچوكی حیزب و ناوچه‌گه‌رێتی بنیات بنێت و مرۆڤه‌كان له به‌ها ئینسانیه‌كانیان دابماڵیت و مرۆڤ ببێته كه‌ره‌سته بۆ ئاماده‌گی خه‌ون و خولیای حیزب !
ترس له جوڵه‌ی ده‌وڵه‌تمه‌دار بۆخۆی ترسه له كابینه‌ی تازه كه ئاوه‌دانی و نوێبونه‌وه‌و كوردستانێكی به‌هێزی كردووه‌ته كارنامه‌و ستراتیژی كاركردنی له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا ، ترسه له وه‌فاداری و به‌ڵێنه‌كانی نێچیرڤان بارزانی كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵینه‌كانی ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ،چونكه لای ده‌وڵه‌تمه‌دار كردار شه‌رته و به‌كرداریش وه‌ڵامی خه‌ڵك ئه‌داته‌وه ،وه‌كو ئه‌وانیتر به‌ردی زل هه‌ڵناگرێت و به‌ڵێنی زل به خه‌ڵك نادات كه بۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت !
ئه‌وانه‌ی له هه‌نگاوه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ده‌ترسن ده‌زانن كه چوار ساڵی نوێ چوار ساڵی بنیاتنانی كوردستانێكی بههێزوچوارساڵی بەدیهێنانی کۆدەنگییەکی کوردستانی لە پێناو ماف و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی كوردستاندا ده‌بێت ، ده‌زانن چوارساڵی داهاتوو چوار ساڵی پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەت و تەوافوق و هاوسەنگیی لەگه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت ، ده‌زانن چوار ساڵی داهاتوو چوارساڵی بایەخدانی زیاتر به كه‌رته‌كانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشت وگوزارو كۆتایی قەیرانی دارایی و بڕینی بودجە و پشتگیری جوتیاران و پیشەوەران و پەرەپێدانی پڕۆژە و کارگە و کێڵگە و باخ و سامانی ئاژه‌ڵی وبەرهەمی خۆماڵی و بوژاندنەوەی ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ، ده‌زانن چوارساڵی ئاینده چوار ساڵی یەکپارچەیی خاک وخه‌ڵكی كوردستان و سه‌روه‌ریی یاسا وكۆتایی زۆن و زۆنکاری و دەستوەردانی حیزب و فەوزای سیاسی و ناوچەگەرێتی ده‌بێت .