ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ فراكسیۆنی گۆڕان, ده‌ستی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ریزێك ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ له‌ ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و كادرانی ئه‌و حزبه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو بینرا, ئه‌مڕۆ هەڵسووڕاوی پێشووی و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە فراکسیۆنی گۆڕان، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان، راگەیاند.
هیڤی هەیاف، هەڵسووڕاو پێشووی بزووتنەوەی و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، کەمێک لەمەوبەر، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.
هێڤی هەیاف، رای گەیاندووە: ”من هێڤی هیاف بکر هەڵسوڕاوی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا،لەو دەقەیەوە هیچ پەیوەندیەکم بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە“.
ئەو هەڵسووڕاوەی پێشوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو زۆر سەرسەختانە باوەری بەو ڕێبازە هەبووە و کاری کردووە بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام دوای مردنی نەوشێروان مستەفا، لە ڕێڕەوێ ڕێبازەکە لایان داوە و چی دژایەتی ئەو نەماوە نەیکەن، بەهۆی باڵباڵێنەوە.
نووسیوەتیش: ”لەو دەقەیەوە من ئامادەنیم ببم بە سوتەمەنی لەنێوان باڵەکان، پێشتریش ڕێکخەری گشتی و زۆرێک لە هەڵسووڕاوانم ئاگادار کردووەتەوە لەو بارودۆخە و پێم ڕاگەیاندوون هەڵوێستی جدیم دەبێت، وە لە داهاتودا ڕونکردنەوەی زیاترم دەبێت“.

هێڤی هه‌یاف
Back to top button