زافر عانی: هه‌ركه‌سێك سه‌رۆك بارزانی كاندیدی بكات متمانه‌ی زۆرمان پێی هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی براوه‌ی یه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌كه‌سایه‌تیه‌ك له لای پارتی پڕبكرێته‌وه, دواجار فوئاد حسێنی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد, سه‌ركرده‌یه‌كی “میحوه‌ری نیشتمانی”ی عه‌ره‌بی سونه، ئه‌مڕۆ شه‌مه 29/ 9/ 2018، ڕای گه‌یاند، زۆرینه‌ی لایه‌نه براوه‌كانی سونه پشتیوانی له كاندیده‌كه‌ی پارتی بۆ پۆستی سه‌ركۆمار، ده‌كه‌ن.
زافر عانی، سه‌ركرده‌ی ناسراوی عه‌ره‌بی سونه و هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی، ڕای گه‌یاند: «به‌ڕێزێكی زۆره‌وه له سه‌رۆك بارزانی ده‌ڕوانین، متمانه‌شمان به‌و كه‌سه‌یه ئه‌و بۆ پۆستی سه‌ركۆمار، كاندیدی ده‌كات».
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، كه‌سایه‌تییه‌كی شاره‌زایه و ده‌توانێت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه له‌ه‌ستۆ بگرێت، كه پێی ڕاده‌سپێردرێت.ده‌لێن:”یەک هەڵوێستیی ”برا کوردەکان“ گرنگیی خۆی هەیە و ئەوان چاوەڕێی ”حیکمەتی“ هێزە کوردستانییەکان بۆ کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن.
هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی لە بەیاننامەکەدا پشتگیریی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نیشان داوە.