شاخەوان عبدوڵا چەند نهێنیەك لەسەر هێرشی داعش بۆ سەر كەركوك ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لەروونكردنەوەیەكدا شاخەوان عەبدوڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نووسینێكی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لە ژێر ناونیشانی روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی، دەلێت، لێرەوە دەمەوێت بڵێم ئەوەی من بینیم ئەو هێزەی داعش تەواو مەشق پێکراوبون لەسەر چەکی قەناس و روبەروبونەوە ، وە هەمویان ریشیان هەبوو لە دەرەوەی کەرکوک و بەتایبەتی باشوری رۆژهەڵەتەوە هێنراون و لایەنێکی دەولی هاوکاریان بوە کە من خەریکی ڵێکۆڵینەوەم لەو بارەوە.
هەروەها شاخەوان عەبدوڵا دەشلێت بەداخەوە کۆمەڵێک بەرپرس و ئەفسەری ئەم شارە کە جگە لەدروست کردنی سیناریوو سەرە خۆرەی ئەفسەر کارمەندەکانی خۆیان و خەڵکی کەرکوک و بەتاڵان کردنی ئەم شارە هیچ سودیکیان نەماوەو ، کاتی هاتوە بگۆڕدرین بە خەڵکی ئەکادیمی و قارەمان و دڵسۆز .
دەقی روونكردنەوەكە
رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی …
کەرکوک پاک کرایەوەو تیرۆریستانیش لەناو بران ، بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانن ئەو هێزە لە کوێوە هاتوە چیبونە و کێ هێناویانێتی بۆ کەرکوک ، دواجار کەموکورتیەکانی خۆمان چیبون بۆ ئەوەی ئەو بابەتە دووبارە نەبێتەوە،
سەرەتا لەو هێزەی داعش دەست پێ دەکەم کەمن چونیانم بینی،
دوای ئەوەی هەواڵی هێرشی داعشم بیست بۆ سەر کەرکوک هەڤاڵانم لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە خازر بەجیهێشت و کاتژمیر ۷ بەیانی گەیشتمە گەڕەکی عسکری و لەوی لەگەڵ هەڤاڵانی ئاسایش و حزب و چەند خۆبەخشێک ئەو گەڕکە پاک کرایەوەو لەویشەو ڕێڕەوێک بۆ گەڕەکی دۆمیز ، بینیمان هێرشێکی توند لەسەر بارەگای ئاسایشی پاتی دیموکراتی کوردستانە و لەلایەکیشەوە کۆمەڵێک ئەفسەرو کارمەندی ئاسایش گەمارۆدراون لە یەکیک لە خانوەکانی ئەو گەڕەکە لەلاین هێزێکی داعش ، ئەو جێگایەی من هەڵمبژارد کە بەسوپاسەوە جگە لە مام و برا خزم و کەسو پاسەوانەکانی خۆم ، مەفرەزەیەکی ئاسایشی کەرکوک کە هەندێکیان پاسەوانەکانی کاک هەلۆ خۆیبون رزگارکردنی ئەو ئەفسەرو چەند کارمەندە بوون کە ۳ کەسیان برینداربون ،
دوای ۱٠ کاتژمێر روبەروبونەوە توانیمان ئەو کارمەندانە رزگاربکەین و داعشەکانیش لەناو ببەین ،
۱-لێرەوە دەمەوێت بڵێم ئەوەی من بینیم ئەو هێزەی داعش تەواو مەشق پێکراوبون لەسەر چەکی قەناس و روبەروبونەوە ، وە هەمویان ریشیان هەبوو لە دەرەوەی کەرکوک و بەتایبەتی باشوری رۆژهەڵەتەوە هێنراون و لایەنێکی دەولی هاوکاریان بوە کە من خەریکی ڵێکۆڵینەوەم لەو بارەوە.
۲- ڕێگەم بدەن کەموکورتییەکانی خۆمان لەم چەند خاڵە کۆبکەمەوە.
أ- نەبونی ژووری هەماهەنگی و ئۆپەراسێۆن کەتیایدا سەرجەم بەرپرسانی باڵای ئەمنی کۆبکاتەوەو لەویوە ڕێنمای و بڕیارەکان دەربچێت تەنانەت ئەو هێزانەی لەدەرەوەی شاریش هاتبون بخاتە ژیر فەرمانی خۆی چونکە من لەوێ دوو هێزی حزبیم بینی کاتێک داوای هاوکاریم لیکردن هێزێکیان بەسوپاسەو هاوکاریان کردم و تەنانەت بریندریکیشیان لەگەڵم داو ۲ هەمەریشیان تێکشا ، بەڵام هیزەکەی تر وتیان ئێمە فەرمانمان پێکراوە تەنها بارەگای حزبێکی دیاری کراو بپارێزین کە ئەوە زۆر ئازاری دام .
ب- بەداخەوە کۆمەڵێک بەرپرس و ئەفسەری ئەم شارە کە جگە لەدروست کردنی سیناریوو سەرە خۆرەی ئەفسەر کارمەندەکانی خۆیان و خەڵکی کەرکوک و بەتاڵان کردنی ئەم شارە هیچ سودیکیان نەماوەو ، کاتی هاتوە بگۆڕدرین بە خەڵکی ئەکادیمی و قارەمان و دڵسۆز .
ج-پێویستە هەرچی زووە ئاسایش پڕ چەک و تەقەمنی و هەمەرو باجەر بکرێت چونکە ناکرێت دەزگایەکی فەرمی داوا لە لە هێزیکی حزبی بکات هەمەری پێبدات .
د- هەرچی زووە دەست بکریت بە پاکاکردنەوەی گەڕەکان و دەستگیرکردنی گومانلێکراوان و چیتر بەدڵە پاکەکانمان نەبینە کەفیلی دوژمن و نەیارەکانمان .
لە کۆتاییدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ ئەو پۆلە شەهیدەی کەرکوک و سەرجەم شەهیدانی کوردستان تەمەنای شیفای خێرا بۆ بریندارەکانمان دەخوازین ،
وەجێگای خۆیەتی لێرەوە سوپاس و دەست خۆشی بکەم لە ئەفەسەر و کارمەندو پێشمەرگە قارەمانەکان و ئەندام و کادری حزبەکان و خەڵکی خۆبەخش و ئەوانەی لەناوەوەی کەرکوکن یان لەدەرەوەی کەرکوک دڵسۆزانە گەیشتنە کەرکوک ، هیوادارم تێکەڵبونی خوێنەکان لە سەنگەرو روبورەبونەوەکان ببێتە مایەی کاڵبونەوەی گیانی حزبی و قوڵبونەوەی روحی نەتەوایەتی و نیشتمان پەروەری سوپاس بۆ خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری کەرکوک کە هەرەشەکان هەرچەند بن لە بەرامبەری دەوستن و کۆڵنادەن و کەرکوک دەپارێزن ، لیرەوەش تکادەکەم چیتر باس لە بونی داعش مەکەن لە ناو شار چونکە نەماون و بەپێچەوانەوە خزمەت بەوان دەکرێت ،
ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ئەو بەڕیزانەی کە بە پەیوەندی یان نامە یان هەر ڕگایەکی تر هەواڵی من وکەسوکارو و برینداری گۆرانی برام و پاسەوانەکانمیان پرسیوە وڵات هەر ئاوەدان .
شاخەوان عبداللە
ئەندامی پەرلەمانی عێراق / کەرکوک