فوئاد حسێن و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا كه‌ فوئاد حسێن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید بكات له‌ ئێستادا له‌ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پالپشتی كاندیدی پارتی له‌ گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق گفتوگۆده‌كات, له‌ چوار چێوه‌ی دیداره‌كانی ئه‌مڕۆ كاندیدی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق كۆ بوویه‌وه‌.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، پێشوازی له‌ فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی دۆخی سیاسی وڵات و ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، كرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ له‌و دیداره‌دا باس له‌گرنگیدان به‌ به‌دیهێنانی پێویستییه‌كانی وڵات له‌ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و پاراستنی ئه‌وانه‌ی به‌دی هاتوون له‌ شه‌ڕی تیرۆر و سه‌قامگیری ئه‌منی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، كران.

Back to top button