سبه‌ی هاتووچۆ له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت
سبه‌ی هه‌لبژاردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان به‌ِێوه‌ده‌چێت, بۆ به باشی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان هێزه ئه‌منیه‌كان پڵانی تایبه‌تیان داناوه, له چوارچێوه‌ی پلانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن, هاتوچۆکردن لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێت.
سەرچاوەک لە لێژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندووه، لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨، تاوەکوو کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨، هاتوچۆکردن بە تەواوەتی لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت و ڕێگە بە هاتوچۆی نێوان ئەو پارێزگایانە نادرێت.
هەر لەم بارەیەوە لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، بڕیارەکە لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاکو کاتژمێر 6ی ئێوارەی سبەی بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە کە فڕۆکەخانەکان بە شێوەیەکی ئاسایی لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و هاتوچۆکردن لە نێوان شار و شارۆچکەکانی نێو هەر پارێزگایەک ئاساییە، بەڵام ڕێگە بە هاتوچۆکردن لە سنووری پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە نادرێت.