خواكوڕك ئه‌نجامی كۆتای ده‌نگدانی تایبه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو, خواكوڕك ئه‌نجامی كۆتایی له‌سه‌دا سه‌دی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی قه‌واره سیاسییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پارتی براوه‌ی یه‌كه‌مه و نزیكه‌ی نیوه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه:
پارتی دیموكراتی كوردستان: 67655 ده‌نگ (%46.77)
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان: 44487 ده‌نگ، (%30.76)
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: 8845 ده‌نگ، (%6.12).
نه‌وه‌ی نوێ: 4814 ده‌نگ، (%3.23).
به‌ره‌و ئیسڵاح: 1930 ده‌نگ، (%1.33).
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان: 3796 ده‌نگ، (%2.62).
لیستی سه‌رده‌م: 541 ده‌نگ، (%0.37).
لیستی ئازادی: 404 ده‌نگ، (%0.28).
لیستی هاوپه‌یمانی و دادپه‌روه‌ری: 507 ده‌نگ، (%1.26).
هاوپه‌یمانی (شلاما): 4039 ده‌نگ، (%2.79).
لیستی چاكسازی توركمان: 1816 ده‌نگ، (%1.26).
لیستی رافیده‌ین: 1470 ده‌نگ، (%1.02).
ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدان: 279 ده‌نگ، (%0.19).