له بازگه‌ی پردێ رێگه به هاتنه ژووره‌وه‌ی 400 كادیری یه‌كێتی نه‌درا كه له كه‌ركووكه‌وه بۆ ته‌زویر ده‌هاتنه هه‌ولێر

دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگایی هەولێر رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانیان بۆ سازدانی هەڵبژاردن ئه‌مڕۆ كاتژمێر حه‌وتی ئێواره تا كاتژمێر شه‌شی سبه‌ی ئێواره هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت, دوای جێبه‌جێكردنی پڵانه‌كه له بازگه‌ی پردێ رێگری ده‌كرێت له 400 كادری یه‌كێتی كه له كه‌ركووكه‌وه هێنرابوون بۆ ته‌زویركردن.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له بازگه‌ی پردێ رێگری له 400 كادری یه‌كێتی له سنوری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه داگیركراوه‌كانی دیكه‌ی دەرەوەی ئیدارەی هه‌رێمی كوردستان هێنرابوون به‌مه‌به‌ستی به‌شداری پێكردنیان له هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی ته‌زویر له سنوری هه‌ولێر”.
سه‌رچاوەیەکی ئەمنی هەواڵەکەی خواکورک پشت‌راست دەکاتەوە گوتی له چوارچێوه‌ی به‌رێوه‌چوونی پلانی ئه‌منی رێگایان پێنه‌درا بێنه نێو هه‌ولێر و گه‌ڕێندرانه‌وه”.