یەکێتی: دژی بڕیارەکەی کۆمسیۆن هاتەدەنگ
دوای ئەوەی ئەمشەو کۆمسیۆن بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەبارەی رێککارەکانی دەنگدان، يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان دژى ئه‌و بڕيار و رێنماييانه‌ى كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هاته ده‌نگ.
له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا، راوێژكارى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى، سمكۆ ئه‌سعه‌د رايگه‌ياند، ئێمه دژى ئه‌و رێنمايى و بڕيارانه‌ين.
گوتيشى: كۆميسيۆن ده‌زانێت ماوه‌ى تانه لێدان نه‌ماوه، بۆيه به‌ره‌به‌رى ده‌ستپێكى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بڕيارى نوێ ده‌رده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته كۆميسيۆن ئه‌و رێنمايى و بڕيارانه‌ى رابگرێت و به‌يانى له كاتى ده‌نگداندا جێبه‌جێيان نه‌كات.
ئه‌مشه‌و كۆميسيۆن ژماره‌يه‌ك بڕيار و رێنمايى نوێى بڵاوكرده‌وه.
يه‌كێك له بڕياره‌كان، يه‌كلاكردنه‌وه و په‌سندكردنى ئه‌نجامه‌كان به ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى كۆميسياران ده‌بێت، له كاتێكدا پێشتر به ده‌نگى په‌نجا زائيد يه‌ك بووه. ئه‌مه‌ش يه‌كێك بوو له‌و خاڵانه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى دژى بوو.