سه‌رۆك بارزانی:ئه‌مڕۆ گه‌ل دیاری ده‌كات هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك سه‌نگی چه‌نده.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/08/1-66.jpg)
پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، ده‌نگدانی گشتی بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌ستیپێكرد و خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێكه‌وتن.”
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، پاش ئه‌وه‌ی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی پیرمام به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان گووتی: “پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و داواكارم به هێمنی پرۆسه‌كه به‌ڕێوه بچێت و ئه‌مڕۆ گه‌ل بڕیار ده‌دات كێ هه‌ڵبژێرێت”
هه‌روه‌ها گووتی: “ئه‌مڕۆ گه‌ل دیاری ده‌كات هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك سه‌نگی چه‌نده، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه پێویستمان به یه‌كتری نه‌بێت و هه‌موو برای یه‌كین و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت”.
https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/255216361846410/