نێچیرڤان بارزانی:هیوادارین ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچی بێت قبوڵبكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنهمی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و خه‌ڵكی كوردستان بهرهوسندوقهكانی ده‌نگدان هه‌نگاوده‌نێن بۆ دیاریكردنی دواڕۆژی خۆیان.”
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س له‌و بنكه‌یه‌ی ده‌نگی لێدا له شاری هه‌ولێر به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كرد، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: “ده‌نگدان مافی هه‌ر تاكێكه و هیوادارم به ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت و خه‌ڵكی كوردستان بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی خۆیان”.
بارزانی ئه‌وه‌شی گووت: “داوا له هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م هێمنی بپارێزن و گرنگه پرۆسه‌كه هێمنانه و ریكوپێك به‌رێوه بچێت. هیوادارم ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستانه قه‌بوڵ بكرێت، ئه‌وه‌ی براوه‌یه گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستانه و ده‌بێت پێكه‌وه كار بكه‌ین و كوردستان له قۆناغێكه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر ببه‌ین”.
له‌باره‌ی بوونی هه‌ندێك كێشه‌ی بچووك له چه‌ند بنكه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی گووتی: “خۆشبه‌ختانه كێشه‌ی گه‌وره نه‌بووه‌و كۆمیسیۆن به‌دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌دا بچێت كه له ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌بوون”.
ده‌رباره‌ی كێشه و گرژی نێوان لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی، نێچیرڤان بارزانی گووتی: “هیچ گرژییه‌كی گه‌وره له نێوان پارتی و یه‌كێتی ولایه‌نه‌كان نییه و كۆمیسیۆنیش بڕیار له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌دات”.
له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆككۆماری عێراقیش نێچیرڤان بارزانی گووتی: “په‌یوه‌ندی به كورد و كوردستان هه‌یه، یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح و پارتی فوئاد حسێنی كاندیدكردووه‌و ئێمه پێشنیازمان كردووه كوتله كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كاندیدی كورد یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و بكرێته سه‌رۆككۆمار و یه‌ك كاندید هه‌ڵبژێرن، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ئه‌و كه‌سه نوێنه‌رایه‌تی كوردستان بكات و هیوادارین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بگه‌ینه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی سوننه‌كان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردیان و شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت بۆ سه‌رۆكوه‌زیران بیكه‌ن، باش نییه به چه‌ند كاندیدێك بچینه ئه‌و كێبڕكێیهوهو رێگه‌ی درووست ئه‌وه‌یه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و ته‌نها یه‌ك حزبیش ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر وابێت لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هه‌ست ناكه‌ن نوێنه‌ری كوردستانه”.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆنیش گووتی: “كۆمیسیۆن سه‌ربه‌خۆیه، منیش وه‌ك ئێوه رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنمان بیستووه‌و ته‌ده‌خولمان نه‌كردووه‌و ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریانكردووه بڕیاری خۆیانه و رێنماییه‌كانیان بۆ لایه‌نێك نییه و بۆ هه‌مووانه و درووست ئه‌وه‌یه ده‌بێت رێزی ئه‌و بڕیار و رێنماییانه بگیرێن و بڕیاره‌كان ته‌كنیكییه و خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیارانه”.
له‌باره‌ی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كه‌شی گووتی: “با هه‌ڵبژاردن بكرێت و روونبێته‌وه چۆن كار بۆ پێكهێنانی بكه‌ین”.
هه‌روها گووتی، رێنمایی دراوه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر شوێنێك كۆمیسیۆن داوای هاوكاری له هێزه ئه‌منییه‌كان بكات یارمه‌تیان بده‌ن تا رێگه له كێشه بگرن.
هه‌روه‌ها گووتی، نامانه‌وێت به دوو كاندیدی جیاواز بچینه ناو په‌رله‌مانی عێراق و پێكه‌وه یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت باشتره. ئێمه ناترسین له‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و له خۆمان دڵنیایین، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن ریسكه، ئێمه خه‌ممان ئه‌وه نییه له‌وێ هه‌ڵبژێردرێت خه‌ممان بۆ ئه‌وه‌یه كاندیدێك بنێرین نوێنه‌ری كوردستان بێت نه‌ك لایه‌نێك”.