بەڵگەنامەیەك هێرشی كەماڵ رەئوف بۆ سەر پێشمەرگە و كارەساتی كەركووك بەیەكەوە دەبەستێتەوە

خواكوڕك
 
لەكەناڵی ئێن ئارتی كەماڵ رەئوف و عەدنان عوسمان هەردوو هەڵسوراوی بزووتنەوەی گۆڕان، رۆژێك پێش هێرشی تیرۆرستی سەر كەركووك، هێرشی تووندیان كردە سەر پێشمەرگە و پێشمەرگەیان بە هێزی لاواز و میلیشیا ناو بردوو، كەماڵ رەئوف لەو بەرنامەیەدا گوتی پێشمەرگە ئەو هێزە نیە بەرخۆی بگرێت لەهەمبەر داعش ئەگەر فرۆكەكانی هاوپەیمانی نەبێت و هێزێكی لاوازە.
 
پاش ئەو قسانەی كە لەو كەناڵە كران لەدژی پێشمەرگە هەمووی 10 كاتژمێری نەبرد داعش بەرێگایەكی گوماناوی هێرشی تووندیان كردە سەر شاری كەركوك، ئەم هێرشە رێك لەكاتێكدا بوو كە پێشتر ئەو دوو هەڵسوراوی گۆڕان هێرشیان كردە سەر پێشمەرگە.
 
هەر لەپاش ئەو هێرشەی داعش بۆ سەر كەركووك، كەماڵ رەئوف بەڵگەنامەیەك بڵاو دەكاتەوە، كە بەڵگەنامەكە ئەوە دەخاتە روو، كە زانیاری لەلایان مخابەراتی عێراقی هەیە ” داعش هێرش دەكاتە سەر شاری كەركووك، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونی خواكوڕك دەركەوتووە ئەو بەڵگەنامەیە وەك سەرچاوەی زانیاری نەگەیشتۆتە دەستی هێزە ئەمنیەكانی شاری كەركووك بەتایبەتی ئەوهێزانەی كە دەورە دران لەلایان داعشەوە زیاتر لە 25 شەهیدیان داوە.
 
بەگوێرەی بەدوا داچوونی خواكوڕك ئەو بەڵگەنامەیەی كە بەردەستی كەماڵ رەئوف كەوتووە، بەڵگەنامەیەكی مخابەراتی عێراقیە، كە ئاشكرا دەكات پێشتر مخابەراتی عێراقی زانیاری هەبووە لەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شاری كەركووك.
 
هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی خواكوڕك كە لەئەنجامی بەدوا داچوون دەستی كەتووە، ئەو بەڵگەنامەیە لەلایان مخابەراتی عێراقی بوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نیە كە چۆن دەستی كەماڵ رەئوف كەوتووە.
 
هەر لەو باریەوە چاودێرانی سیاسی دەپرسن، ئایا ئەو بەڵگەنامەیە راستە؟ ئەگەر راستە چۆن دەستی كەماڵ رەئوف كەوتووە؟ هەروەها دەلێن دەبێت بەرپرسانی حكومەت و وەزارەتی پێشمەرگە و لێژنەكانی بەدواداچون لە كارەساتی كەركوك كەماڵ رەئوف راكێشن بۆ لێ پێچینەوە بۆ ئەوەی راستی دەستكەوتنی ئەو بەڵگەنامەیە ئاشكرا بكات.
 
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێان وایە كارەساتەكەی كەركووك و هێرش كردنە سەر پێشمەرگە لەلایان هەردوو هەڵسوراوی گۆڕان پێش دە كاتژمێر كارەساتی كەركووك، بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە، دەسەلمێنێت كە ئەو دوو رووداوە پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە، دەبێت لێژنەی لێكۆلینەوە لەكارەساتەكەی كەركوك، ئەو دوو گومان لێكراوە بانگێشت بكات بۆ لێ پێچینەوە.
 
شایانی باسە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە داوای لەكەناڵی ئێن ئارتی كرد لەسەر هێرش و تەشیری كردن بەهێزی پێشمەرگە خۆی بێ بەری بكات، بەڵام ئامادە نەبوو خۆی بێ بەری بكات، بۆیە ئەو كەناڵە لەبەرەكانی جەنگ دوورخرایەوە، ئەمە لەكاتێكدابوو كە ئەو كەناڵە لەكاتی دوورخستنەوەی لە بەرەكانی جەنگ، تا پاش رووداوی كارەساتی كەركووك هیچ رونكردنەوەیەك و هیچ قسەیەكی لەسەر دوورخستنەوەی كەناڵەكەی نەكرد لە بەرەكانی جەنگ پاش كارەساتی كەركووك و شكەستی پیلانەكە ئینجا رونكردنەوەی دا ئەمەش گومان لەسەر هەڵوێستی ئەو كەناڵە دروست دەكات.
Back to top button