قوباد تاڵه‌بانى مه‌عده‌نى راسته‌قينه‌ى خۆى ده‌رخست!
عەلی سەلیم
قوباد تاڵه‌بانى كه به درێژايى ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن لافى مه‌ده‌نيه‌ت و ياسا و ديموكراسى به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستاندا لێدا و زۆر هه‌وڵى دا وه‌ك گه‌نجێگى مۆدێرن ده‌ركه‌وێت و سه‌رنجى ده‌نگده‌ر راكێشێت، دواى ده‌رچوونى بڕياره‌كانى كۆمسيۆن، مه‌عده‌نى راسته‌قينه‌ى خۆى ئاشكراكرد.
كۆمسيۆن بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيايى بداته خه‌ڵك كه رێگه‌ى ساخته‌كارى نادات و هه‌مووان دڵنيا بكاته‌وه كه ده‌نگدانێكى پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆمه‌ڵێك بڕيارى ده‌كرد. بڕياره‌كانى كۆمسيۆن له به‌رژوه‌نديى دڵنيايى ده‌نگده‌ر و پاكى و سه‌لامه‌تى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا بوون كه ئه‌مه تێكڕا بابه‌تێكى مهدهنيه و هيچ مه‌عقوول نيه كه‌سێكى ته‌ندروست كه ئاينوئۆينێكى نه‌بێت دژى ئه‌م رێكارانه‌ى كۆمسيۆن بوه‌ستێته‌وه!
قوباد و حزبه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر شتێكى ناياسايى و هه‌وڵى ساخته‌كارى و دزينى ده‌نگى خه‌ڵكيان نه‌بێت، بۆچى له به‌ياننامه‌يه‌كدا دژى ئه‌م بڕياره مه‌ده‌نيانه ده‌وه‌ستێته‌وه و به ـ گه‌له‌كۆمه‌ى دژى يه‌كێتى ـ وه‌سفيان ده‌كات؟!
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى قوباد، حه‌قيقه‌تى هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى روونده‌كاته‌وه كه به‌ته‌ماى چ ساخته‌كارى و فێڵ و دزييهكى گه‌وره‌ن! هه‌ر بۆ سياسه‌تيش بوايه، ده‌بوا به‌ياننامه‌يه‌كى به‌ناوى حزبه‌وه ده‌ربچێت! به‌ڵام قوباد بێ ئه‌وه‌ى پێى بزانێ به‌و به‌ياننامه‌يه، حه‌قيقه‌تى خۆى و كه‌سايه‌تيه ساخته‌كه‌ى و بهتاڵيى ئيديعاكانى روونكرده‌وه!