سلێمانی جارێكی تر یه‌كێتی سیمای هه‌ڵبژاردن ناشیرین ده‌كات
ته‌زویرو ساخته‌كاری یه‌كێتی نیشتمیانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جارێكی تر ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووی دیموكراسیه‌وه خسته ژێر پرسیار، یه‌كیتی هه‌میشه ترسی هه‌بووه له‌وه‌ی دان بنێت به شكست و دۆڕاندنی خۆیدا ،یه‌كێتی به نیازه هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ۱۲‌ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕێگه‌ی ساخته‌كارییه‌وه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێرێت.
ژیار جەلال، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە سلێمانی رایگەیاند: “ئیجرائات بەرامبەر ئەو كەسانە دەكرێت كە رەگەزنامە و ناسنامەی ساختەیان لێگیراوە و سزا دەدرێن “.
لەبارەی كێشەی دیارنەبوونی ناوی بەشێك لە دەنگدەران ،بەرپرسی راگەیاندنی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی گوتی: “پێشتر زۆرمان بە ھاووڵاتییان گوت، كە سەردانی بنكەی تۆماری دەنگدەران بكەن، بۆ ئەوەی لەناوەكانیان دڵنیابن، بەڵام كەمتەرخەمیان كرد”.
بۆ ئه‌م جاره‌یش یه‌كێتی به هاوكاری تیمێكی ئێرانی به به‌رنامه‌یه‌كی ڕێكخراو جنسیه‌ی ته‌زویری بۆ گه‌نجان و هاوڵاتیان دروست كردووه ، ئه‌مجاره‌یش یه‌كێتی له رێگه‌ی تیمێكی ئێرانییه‌وه زیره‌كانه‌و لێزانانه پلانی بۆ ساخته‌كارییه‌كی تر داڕشتووه‌و میكانیزم و رێگا‌و شێوازی نوێ به‌كارده‌هێنێت.