گۆڕان :خەڵکێکی زۆری عەسکەری بە ناسنامە و رەگەزنامەی ساختەی عێراقی هه‌وڵی تهزویركردن ئه‌ده‌ن
یەکێتی هه‌روه‌ك چۆن لە دەنگدانی تایبەتدا، ساختە و تەزویرێکی زۆریان ئەنجامداوە به‌هه‌مان شیوه بۆ دەنگدانی گشتیش ئامادەرکارییەکی زۆر تۆکمەیان کردووە و بەنیازی ئەنجامدانی تەزویرێکی بێ‌شومار و فراوانن ،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێتی دەیان هەزار پێناسی باری شارستانی و کارتی زانیازی و جنسیەی عێراقیان تەزویرکردووە و پیش ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساخته‌كارییه‌كانی ئه‌نجام بدات.
فەرمان مەجید، بەرپرسی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری چەمچەماڵ رایگەیاند:”خەڵکێکی زۆری عەسکەری بە ناسنامە و رەگەزنامەی ساختەی عێراقی هێنراونەتە شارەکە و هەوڵی تەزویرکردن دەدرێت”.
به‌رپرسی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له چه‌مچه‌ماڵ گووتی: “هەوڵی ساختەکاری جددی هەیە و چەند حاڵەتێکی ساختەکاری ئاشکراکراوە کە بەرواری رۆژی لە دایکبوون لەسەر بەڵگەنامەکانیان جیاوازی هەبووە”.
فه‌رمان مه‌جید ده‌شڵێ :” گۆڕنکارییەکانی دوێنێ شەوی کۆمسیۆن رێگری لە هەندێک جۆری ساختەکاری دەکات و ئەوان دەسەڵات لە ناوچەکە بە ساختەکاری تۆمەتباردەکەن”.