ڕێژه‌یی به‌شداریكردنی هاولاتیان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ۳۰ـی ئه‌یلولی ۲۰۱۸ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ئه‌درێت ،به‌ گوێره‌ی داتا و ئاماری كۆكراوه‌ رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاوڵاتیان له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ و هه‌ندێك قه‌زا و ناحیه‌كانی كوردستان، به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:

له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان

هەولێر ۱٦.۲%

سلێمانی ۰۹.٤٤%

دهۆک ۲۲.٤۷%

هەڵەبجه ۲۳.۱٤%

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ۷۲۰ كاندید له‌ رێگه‌ی ۲۹ لیست وقه‌واره‌ی سیاسی به‌شدارن و له‌سه‌ر ۱۱۱ كورسی په‌رله‌مان كه‌ ۱۰۰ كورسییان گشتی و ۱۱ كورسییان كۆتایی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستانه‌ كێبڕكێ ده‌كه‌ن.

رۆژی ۲۸ی۹ی۲۰۱۸ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌یكان به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر له‌ ۱۵٦ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێداكرد.

Back to top button