یه‌كێتی له كۆیه‌و كهلارو بتوێن و پشده‌ر پێشێلكاری و ساخته‌كاری ئه‌نجام ئه‌دات
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یش یه‌كێتی به هاوكاری تیمێكی ئێرانی به به‌رنامه‌یه‌كی ڕێكخراو جنسیه‌ی ته‌زویری بۆ گه‌نجان و هاوڵاتیان دروست كردووه ، ئه‌مجاره‌یش یه‌كێتی له رێگه‌ی تیمێكی ئێرانییه‌وه زیره‌كانه‌و لێزانانه پلانی بۆ ساخته‌كارییه‌كی تر داڕشتووه‌و میكانیزم و رێگا‌و شێوازی نوێ به‌كارده‌هێنێت.
یه‌كێتی لە چەند بنكەیەكی دەنگدان لە كۆیە، دەنگدەر به ره‌گه‌زنامه‌ی ته‌زویر ده‌نێرێته به‌رده‌م وێستگه‌كانی ده‌نگدان و پابەندی بڕیاری كۆمسیۆن نابن و دەیانەوێت تەنیا بە ڕەگەزنامەی ته‌زویر دەنگ بدەن.
چەتۆ حەسەن بەرپرسی لیژنەی ناوچەی كۆیەی پارتی ئاشکرای دەکات، کە لە ڕێگای چاودێرە سیاسییەكانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە كە لە چەند بنكەیەكی دەنگدان،ەنگدەرانی یه‌كێتی پابەندی بڕیاری كۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی نین و تەنیا ڕەگەزنامەیان بەكار ھێناوە بۆ دەنگدان.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی كۆیەی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، “ئێمە بە بەڵگەوە لامانە كە تەنیا بە ڕەگەزنامە دەنگ دراوە، زۆرێكی تریش مكوڕن لەسەر ئەوەی تەنیا بە ڕەگەزنامە دەنگەكانیان بدەن، بۆیە دەنگدەران لەگەڵ كارمەندانی وێستگەكاندا پشێویی دروست دەكەن.”
هاوكات یه‌كێتی له شارۆچكه‌ی كه‌لاریش خه‌لكی به ڕه‌گه‌زنامه‌ی ته‌زویره‌و ناردووه‌ته به‌رده‌م وێستگه‌كانی ده‌نگدان و قه‌ڵه‌بالغی دروست كردووه ، له‌یه‌كی تره‌وه له سنوری بتوێن و پشده‌ریش یه‌كێتی پێشێلكاری و ساخته‌كاری ئه‌نجام داوه .