به‌رپرسی لقی ١٢ی پارتی: هه‌ندێك خێزانی پارتی به‌ته‌واوه‌تی ناویان نه‌ماوه
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی له تۆماری ده‌نگده‌راندا ناویان نییهوسڕاونهتهوه ، به‌رپرسی لقی ۱۲ـی پارتی ده‌ڵێت: گرفتی زۆرمان بۆ دروست بووه‌و هه‌ندێك خێزانی پارتی به‌ته‌واوه‌تی ناویان نه‌ماوه .
بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە، ڕاگەیاند:” خەڵێک ھەیە کە ناوەکەی لە بنکەیەک گواستراوەتەوە، ڕەنگە بەشێک لەوانە لەسەردەمی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران سەردانی بنکەکانیان نەکردبێت، بەشێکیشیان دەڵێن سەردانیان کردووە و ناوەکانیان لەو بنکانە نەماوە. گوتیشی: ”خێزانمان ھەیە بە تەواوەتی ناویان نەماوە“.
بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی لە هەڵەبجە ڕاشیگه‌یاند: ”بەشێکی زۆری ئەوانەی کە ئێمە لێکۆڵینەوەمان لەبارەوە کردوون، ئەو خێزانانەن کە لە ساڵەکانی پێشوو فۆرمی خۆراکیان ھەولێر بووە و گەڕاونەتەوە بۆ ئەم سنوورە، ئێستا ناوەکانیان لە تۆماری دەنگدەران دیار نییە، گرفتی زۆری بۆ دروست کردووین“.
ته‌زویرو ساخته‌كاری یه‌كێتی نیشتمیانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جارێكی تر ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووی دیموكراسیه‌وه خسته ژێر پرسیار ،یه‌كیتی هه‌میشه ترسی هه‌بووه له‌وه‌ی دان بنێت به شكست و دۆڕاندنی خۆیدا ،یه‌كێتی به نیازه هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ۱۲‌ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕێگه‌ی ساخته‌كارییه‌وه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێرێت.