به‌رێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر : لاهور جه‌نگی ڕاست ناكات و نوێنه‌ری هیچ لایه‌نێك ده‌ستگیر نه‌كراوه
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨، لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەردوای به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ، رایگەیاند:شەوی ڕابردوو ئاسایشی هەولێر چەند نوێنەرێکی یەکێتی دەستگیر کردووە.
لای خۆیه‌وه د. تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر وەڵامی لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ری دایەوە وگووتی: ” نەخێر لاهور جه‌نگی ڕاست ناكات، نوێنه‌ری هیچ لایەنێکی سیاسی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر نەکراوە“.
بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر گووتیشی : ” لاهور جه‌نگی تۆمه‌ت ده‌به‌خشێته‌وه‌و قسه‌ی خۆیه‌تی دروستی كردووه “.
د.تارق نوری ده‌شڵێت:” نوێنەری کیانی سیاسی ئەوەیە کە باجی خۆی ھەبێت و لەیەکێک لە قۆتابخانەکان ناوی ھەبێت و تۆمار کرا بێت، بۆیە لەو ڕووەوە ھیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە، تەنانەت ”ئەگەر شتێکی وا ھەبووایە، کۆمیسیۆن خۆی تەداخولی دەکرد“.