د.كه‌مال كه‌ركوكی : خەڵکێکی زۆر لە شاری کەرکوک بە پاس گوازراونه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و چەمچەماڵ
یه‌كێتی له پێناو ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری دا خه‌ڵكێكی زۆر له شاری كه‌ركوكه‌وه بۆسلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ ده‌گوازێته‌وه ، به‌رپرسی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی گۆرانیش ده‌ڵێ : خەڵکێکی زۆری سەربازیی بە ناسنامە و رەگەزنامەی ساختەی عێراقی هێنراون بۆ ئه‌نجامدانی ته‌زویر.
د. کەمال کەرکوکی به‌رپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکوک – گەرمیان، رایگەیاند: “خەڵکێکی زۆر لە شاری کەرکوک بە پاس و بەمەبەستی بەشداریکردن لە دەنگدان رەوانەی شاری سلێمانی، چەمچەماڵ و دەوروبەری کراون”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارتی لە کەرکوک- گەرمیان دەشڵێت: “پێچەوانەی رێنماییەکانی کۆمسیۆن، هێشتا هاتووچۆ لە نێوان شارەکانی کەرکوک، سلێمانی و چەمچەماڵ ئەنجام دەدرێن”.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فەرمان مەجید، بەرپرسی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری چەمچەماڵ گووتی: “خەڵکێکی زۆری سەربازیی بە ناسنامە و رەگەزنامەی ساختەی عێراقی هێنراونەتە شارەکە و هەوڵی تەزویرکردن دەدرێت”.
ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریك بوو ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه ، له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه سه‌رخه‌ت دژ به ساخته‌كارییه‌كان ،ته‌زویر بوو به به‌شێكی ئۆرگانی له عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له شكستێكی چاوه‌ڕوان كراو‌و شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه به هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو .