بێستون فایه‌ق: ئەمشەو ژمارەیەکی زۆر ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی پڕ نەکراوە لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی براوه
بێستوون فایەق، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) نووسینێکی بە ناونیشانی (گاڵتەجاڕی نەک هەڵبژاردن) بڵاو کردەوە و تێیدا نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” ئەمشەو ژمارەیەکی زۆر (جنسية عيراقى ) و (هوية احوال مدني) پڕ نەکراوە لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی دوو کە تایبەتە بە سنوری ئیدارەی گەرمیان و بارەگاکەی لە کەلارە براوە “.
پەرلەمانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” چەند ئەفسەرێک کلیلی ئەو ژورانەی کە ئەو بەڵگە نامانەی تێدایە لە کارمەندەکانی بەشەکە وەردەگرن و ھەموو بەڵگەکان دەبەن، ئەمە مەترسیەکی ئێجگار گەورەیەو لە ئێستاوە ھەڵبژاردن نەک تەنیا دەخاتە ژێر پرسیارەوە بەڵکو پێناسەکەشی لە کوردستان لە بنەمای دیموکراسیەوە دەگۆڕێ بۆ گاڵتەجاڕی “.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا بێستوون فایه‌ق نوسیویه‌تی ” ئێمە بە فەرمی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و عێراقمان لەم فەزاحەتە ئاگادار کردۆتەوە “.
هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌م ههلبژاردنهیش یه‌كێتی به هاوكاری تیمێكی ئێرانی به به‌رنامه‌یه‌كی ڕێكخراو جنسیه‌ی ته‌زویری بۆ گه‌نجان و هاوڵاتیان دروست كردووه ، ئه‌مجاره‌یش یه‌كێتی له رێگه‌ی تیمێكی ئێرانییه‌وه زیره‌كانه‌و لێزانانه پلانی بۆ ساخته‌كارییه‌كی تر داڕشتووه‌و میكانیزم و رێگا‌و شێوازی نوێ به‌كارده‌هێنێت.