به‌رێوبه‌رێكی كۆمسیۆن: به‌هۆی ساخته‌كاری له‌ كۆیه‌ چه‌ند بنكه‌یه‌ك ده‌خرێته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌

ئارام نه‌جمه‌دین ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگه‌یاند: “تا ئێستا رێژه‌ی به‌شداریكردن وه‌ك پێویست نییه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێنیش خه‌ریكه‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و ئێمه‌ش له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ بنكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت و داوا له‌ فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین بڕیار و رێكاره‌كانی كۆمیسیۆن جێبه‌جێ بكه‌ن و رێگه‌ نه‌ده‌ن به‌ لارێدا ببرێت”.

له‌باره‌ی بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ده‌نگدان له‌ كۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن گووتی :” كۆمسیۆن و پارێزگاری هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ گفتوگۆ تا ئه‌و بارودۆخه‌ رابگیرێت ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و بنكانه‌ی كێشه‌یان تێدایه‌ ده‌نگه‌كانیان ئه‌ژمار نه‌كرێت یان بخرێنه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌”.

له‌باره‌ی به‌شداری كردنی خه‌لك له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئارام نه‌جمه‌دین ده‌لێت: رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گۆڕێت له‌ هه‌ندێك شوێن باشه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێن كه‌مه‌، پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوو رێژه‌یه‌كی زۆرتری خه‌ڵك به‌شداریی بكه‌ن و داواكارین به‌ڵگه‌نامه‌ پێویسته‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن”.

Back to top button