عارف ته‌یفور: بڕیارەکەی کۆمسیۆن کەمەرشکێن بوو بۆ رێگریکردن لەساختەکاری لە سلێمانی
ته‌زویرو ساخته‌كاری یه‌كێتی نیشتمیانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جارێكی تر ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووی دیموكراسیه‌وه خسته ژێر پرسیاره‌وه ، یه‌كیتی هه‌میشه ترسی هه‌بووه له‌وه‌ی دان بنێت به شكست و دۆڕاندنی خۆیدا ،یه‌كێتی به نیازه هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ۱۲‌ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕێگه‌ی ساخته‌كارییه‌وه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێرێت.
عارف تەیفور، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی – ھەڵەبجە، رایگەیاند: ”پرۆسەی دەنگدان لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی زۆرباش و ئارام بەڕێوە دەچێت”.
له‌باره‌ی ووریارهكهی كۆمسیۆنه‌وه بۆ رێگریكردن له ساخته‌كاری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی گووتی :” بڕیارەکەی کۆمسیۆن ”کەمەرشکێن بوو بۆ رێگریکردن لەساختەکاری لە سلێمانی”.
عارف تەیفور، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی گووتیشی :” لە سلێمانی ھەوڵی ئەنجامدانی ساختەکاری دەدرێت و شارۆچکەکانی دەوروبەری و ئەوانیش کارەکانیان بۆ رێگریکردن لەو هەوڵە چڕکردووەتەوە.
هاوشیوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ۱۲ـی ئایار بۆ ئه‌م جاره‌یش یه‌كێتی به هاوكاری تیمێكی ئێرانی به به‌رنامه‌یه‌كی ڕێكخراو جنسیه‌ی ته‌زویری بۆ گه‌نجان و هاوڵاتیان دروست كردووه ، ئه‌مجاره‌یش یه‌كێتی له رێگه‌ی تیمێكی ئێرانییه‌وه زیره‌كانه‌و لێزانانه پلانی بۆ ساخته‌كارییه‌كی تر داڕشتووه‌و میكانیزم و رێگا‌و شێوازی نوێ بهكاردههێنێنێت.