ڕێکخەری ژووری یاسایی گۆڕان: له هه‌ندێك بنكه پشێوی و پێشێلكاری ڕوویداوه
ئیسماعیل نامیق، ڕێکخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند” هیوادارین لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی دەنگدان هیچ پێشێلکارییەک و گرفتێکی ئەمنی ڕوونەدات، چونکە هەم هەڵبژاردن و هەم وێنەی کوردستان ناشرین دەکات“.
لەبارەی پشێویه‌كانی یه‌كێتی كه له‌لایه‌ن هێزی چه‌كداره‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان ،ڕێکخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان گووتی: ”لە هه‌ندێك بنكه پشێوی و کۆمەڵێک پێشێلکاری ڕووی دابوو، ئێمە هاتین ئاگادار بین بزانین چی ڕوودەدات و تەوجیه بە بریکارەکانمان بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم حاڵەتانە. ئەو لایەنەی دەیەوێ پشێوی بنێتەوە دەیەوێ سوودمەندبێ لێی“.
ئیسماعیل نامیق گوتیشی :” کۆمسیۆن بەرپرسە لەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف بەڕێوە ببات، ”رێنماییەکانی شەوی ڕابردووی بۆ ڕێگریکردنە لە تەزویر، بەتایبەتی دەنگۆی ئەوە هەبوو کە کۆمەڵێک رەگەزنامە ئامادە کراون، بۆیە بڕیارەکەی ئاسایی و یاساییە و لەپێناو هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرددایە“.
یەکێتی هه‌روه‌ك چۆن لە دەنگدانی تایبەتدا، ساختە و تەزویرێکی زۆریان ئەنجامداوە به‌هه‌مان شیوه بۆ دەنگدانی گشتیش ئامادەرکارییەکی زۆر تۆکمەیان کردووە و بەنیازی ئەنجامدانی تەزویرێکی بێ‌شومار و فراوانن ،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێتی دەیان هەزار پێناسی باری شارستانی و کارتی زانیازی و جنسیەی عێراقیان تەزویرکردووە و پیش ته‌واو بوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساخته‌كارییه‌كانی ئه‌نجام بدات.