یه‌كێتی هێزی جوڵاند به‌ره‌و شاری سلێمانی
غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی بڵاوکردووه‌ته‌وە له وێنه‌كه‌دا دەردەکەوێت، بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، ئۆتۆمبێلی سەربازی دەبرێتە نێو شاری سلێمانی.
پەرلەمانتارەكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نووسیویەتی و ده‌ڵێت: ”ئارامیت باش قوباد تاڵەبانی!!“.
غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان ده‌شلێت: ”یەكێتی دەستی كردووە بە هێنانی هێز بۆ ناو شاری سلێمانی، هەست دەكەم یەكێتی پێیوایە سلێمانی، كەركووكە ئازادی بكات، پێیوایە بەهێز دەتوانێت ئیرادەی گەل بشكێنێ، بەڵام نازانن ئیرادەی گەل سەركەوتوو دەبێت و سەرشۆڕی بۆ دەنگ دزەكان“.