ڤیدیۆ: راستی رووداوەكەی كەركووك ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
 
لەكاتی كارەساتی كەركووك خەڵكی كەركووك كە بەرخۆیان دا لەبەرامبەر ئەو پیلانەی بەسەر شارەكەیان داهات، هاوار دەكەن دەلێن كوا دژە تیرۆر و كوا نەجمەدین كەریم، كوا ئەو هێزانەی كە دەیانگۆت قارەمان و بەفراكەتووە.
 
لە گرتە ڤیدیۆیەك كە سەر لەبەیانی رۆژی رووبەرو بوونەوەی ئاسایش و خەڵكی كەركووك بەرامبەر داعش تۆمار كراوە خەڵكی كەركووك راستی رووداوەكان دەخەنە روو و هاوار دەكەن و دەلێن كوا بەرپرسی مەلەبەند كوا نەجمەدین كەریم كوا دژە تیرۆر؟
 
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر خواكوڕك چەندین زانیاری ئاشكرا كرد كە لەكاتی هێرشی تیرۆرستی داعش بۆ سەر شاری كەركووك، هێزەكانی باڵی قورغكاری یەكێتی لەهەموو رووبەرو بوونەوەیەكی داعش خۆیان پاراست و تەنها لەلایان هێزی ئاسایش و خەڵكی خۆبەخشی كەركووك رێگری لەداعش كرا.
Back to top button