قوباد تاڵه‌بانی بۆ سه‌عدی پیره ھێشتا زووە ئەنجامی ھەڵبژاردن ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/09/qubad-and-sa3de.jpg)
قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ،لێدوانەكەی سەعدی پیرەی گوتەبێژی حزبه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و كه به ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو “یه‌كێتی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ” .
قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیی راستەوخۆدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند:”ھێشتا زووە ئەنجامی ھەڵبژاردن قبوڵبکەین یاخود رەتی بکەینەوە”.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن قوباد تاڵەبانی گووتی: پڕۆسەکە بێگەرد و بێ کەموکوری نەبووە و تانە وسکاڵاش تۆمارکراوە و پێویستە چاوەڕوانی ئەوە بکەین ئەو سکاڵایانە چۆن رێوشوێنی یاسایی لەبارەیانەوە دەگیرێتە بەر و وەڵام دەدرێنەوە.
بۆ ئه‌م جاره‌یش یه‌كێتی به هاوكاری تیمێكی ئێرانی به به‌رنامه‌یه‌كی ڕێكخراو جنسیه‌ی ته‌زویری بۆ گه‌نجان و هاوڵاتیان دروست كردووه ، ئه‌مجاره‌یش یه‌كێتی له رێگه‌ی تیمێكی ئێرانییه‌وه زیره‌كانه‌و لێزانانه پلانی بۆ ساخته‌كارییه‌كی تر داڕشتووه‌و میكانیزم و رێگا‌و شێوازی نوێ به‌كارده‌هێنێت.