مه‌سرور بارزانی راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان” مه‌سرور بارزانی” له په‌یامێكی دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر، پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد”.
له تویته‌كه‌ی دا مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له ده‌نگده‌ران كردووه، كه ئه‌مڕۆ به‌شداريان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا كرد و ده‌نگيان داوه”.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سوپاسى هێزه‌كانى ئاسايشى كرد، كه ئاسايشيان دابين كردبوو بۆ هاووڵاتيان بۆ ئه‌وه‌ى مافى خۆيان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيخوازانه له پرۆسه‌ى ده‌نگداندا پياده بكه‌ن.
شایانی باسه”ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، پرۆسه‌كه له كاتژمێر 8ى به‌يانى ئه‌مڕۆ ده‌ستيپێكرد و تا كاتژمێر 6ى ئێواره به‌رده‌وام بوو.