پارتی بهتووندی وهڵامی گوتهبێژی یهكێتی دایهوه
پارتی دیموكراتی كوردستان له راگهیاندراوێكدا له زاری گوتهبێژی فهرمی وهڵامی تووندی سهعدی ئهحمهد پیرهی دایهوه، رایدهگهێنێت” كه گەلی کوردستان ئەم تەجرەبەیەشی سەرکەوتوانە تێپەڕاند. هاوكات له ڕاگهیێندراوێكدا ڕایدهگهیێنێ، پێش رووداوەکان ناكهون و تۆمەتی پێشوەختەش نابهشنهوه، بهڵام دهڵێ، ”ئەوەی جێی سەرسوڕمان و هەڵوەستەی ئێمەیە، لێدوانی هیستریایی و ناوەخت و نامەسئولانەی وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی بوو، کە زۆر شپرزانە و بەرلەوەی هیچ ئەنجامێکی سەرەتاییش بەدەرکەوتبێ، کەوتە هەڵوێست وەرگرتن و سەنگەرگرتن لە کۆی پرۆسەکە و تۆمەتبارکردنی بێ بنەما و شەڕفرۆشتن بە پرۆسەکە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک.
دهقی راگەیاندراوهكه..
ئەمڕۆ خۆشبەختانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هیممەتی دڵسۆزان لە کەشێکی ئارام و ئازاد و ئاشتییانەدا بەڕێوە چوو، سەرباری کەم و کورتی و تێبینی کە لە هەر پرۆسەیەکی لەو جۆرەدا روو دەدەن، گەلی کوردستان ئەم تەجرەبەیەشی سەرکەوتوانە تێپەڕاند.
ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی ماندوویی و هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان و رۆڵی بەرچاوی هەموو لایەنە پەیوەنددارەکان و بەشداریی هاووڵاتیان و بە تایبەت جەماوەری وەفاداری پارتیمان دەکەین، هەر لە سۆنگەی پابەندیی تەواومان بە رێنوماییەکانی کۆمسیۆن، رایدەگەیەنین کە سکاڵاکانمان لەسەر کۆی ئەو خروقات و سەرپێچیانەی لە هەندێ شوێن روویان دا بە رێگەی ئوسوڵی خۆیدا تۆمار کردووە و بە دوایدا دەچین و لەوەشدا نە پێش روداوەکان دەکەوین و نە تۆمەتی پێش وەختەش دەبەشینەوە.
بۆیە ئەوەی جێی سەرسوڕمان و هەڵوەستەی ئێمەیە، لێدوانی هیستریایی و ناوەخت و نامەسئولانەی وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی بوو، کە زۆر شپرزانە و بەرلەوەی هیچ ئەنجامێکی سەرەتاییش بەدەرکەوتبێ، کەوتە هەڵوێست وەرگرتن و سەنگەرگرتن لە کۆی پرۆسەکە و تۆمەتبارکردنی بێ بنەما و شەڕفرۆشتن بە پرۆسەکە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە و شێوازی رقاوی و هەڵەشانەی وتەبێژەکەی یەکێتی کە لە نێوخۆی حزبەکەی خۆشیدا زۆر بڕی نەکرد و بۆی راست کرایەوە، رەت دەکەینەوە، هیوادارین ئەو شڵەژان و توڕەییە، کاردانەوە نەبێت بەرامبەر رێکارە توند و رێنوماییە وردەکانی کۆمسیۆن کە مەجالی تەزویر و ساختەکاریی فراوان و مونەزەمی بەرتەسک کردەوە، یاخود هەوڵێک نەبێ بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشی خروقات و سەرپێچییەکان لە رێی تۆمەتبارکردنی خەڵکی دیکەوە.
مەحمود محەمەد
وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
30/9/2018