بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌م شاره‌ی كوردستان روویدا.

ده‌سته‌ى كه‌شناسی و چاودێرى بوومه‌له‌رزه‌ى عێراق ئاشكرایكرد كه‌  به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ  بوومه‌له‌زه‌یه‌ك سنورى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌ و گوڕه‌كه‌ى نزیكه‌ى 4.5 پله‌ى رێخته‌ر بووه‌.”

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی كه‌شناسی كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراقه‌ ئاشكرایكردووه‌.” كه‌ ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ كاتژمێر 2 و 49 خوله‌كى به‌یانى ئه‌مڕۆ رویداوه‌ و گوڕه‌كه‌ى 4.5 پله‌ى رێخته‌ر بووه‌ به‌ڵام هیچ زیانێك تۆمار نه‌كراوه‌ و بێ زیان بووه‌.”

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ چه‌قى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بووه‌ و بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ درێژ بووه‌ته‌وه‌.

Back to top button