گۆشتی سوور به‌م شێوه‌یه‌ بخۆن له‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ده‌تانپارێزێت.

توێژینەوەیەكی نوێ كەتیمێك لەتوێژەرانی فەرەنسا لەپەیمانگەی پاراستن لەشێرپەنجە ئەنجامیانداوە، رێنمایی نوێیان لەبارەی گۆشتی سورەوە خستۆتە ڕوو.

توێژەران ئاماژە بەوە دەكەن كەپێویستە گۆشتی سوور بخرێتە نێو زەیتی زەیتون و ئاوی ترێی تێ بكرێت بەر لەلێنانی بۆ خۆپاراستن لەمەترسی توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن.

بەپێی راپۆرتەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، گۆشتی سوور دەبێ بەڕێژەیەكی كەم بخورێت، چونكە زیادەڕەوی كردن تێیدا زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

لەلایەكی ترەوە بەپێی راپۆرتێكی پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ شێرپەنجە لەفەرەنسا، دەركەوتووە كەرێژەی ئەو گۆشتەی تاك دەیخوات لە هەفتەیەكدا، نابێ لە (500) گرام زیاتر بێت، بەڵكو لەجیاتی ئەوە باشترە ماسی و مریشك بخورێت.

Back to top button